- رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت(ئۆپێک) داتاکانی بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ مانگی ئابی 2025 بڵاوکردەوە و دەریدەخات عێراق لە پلەی دووەمدایە لەنێو گەورەترین بەرهەمهێنەرانی نەوتی رێکخراوەکەدا.
ئۆپێک رایگەیاند کە سعوودیە پێگەی خۆی وەک گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لەناو وڵاتانی ئەندامدا پاراستووە و بەرهەمهێنانی نەوت گەیشتووەتە ٩ ملیۆن و ٧٠٩ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
عێراق بە بەرهەمهێنانی 4.015 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا پلەی دووەمی بەدەستهێنا، ئەمەش رەنگدانەوەی رۆڵی دیاری لەناو ئۆپێکدایه بۆ دابینکردنی خواستی جیهانی نەوت.
ئیمارات لە پلەی سێیەمدا دێت بە بەرهەمهێنانی سێ ملیۆن و 255 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ئێران بە 3 ملیۆن و 218 هەزار بەرمیل لە پلەی چوارەمه، لە دوای ئەویش کوێت بە 2 ملیۆن و 492 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا له پلەی پێنجەم دێت.
لە دوای ئەویش نەیجیریا دێت بە بڕی ملیۆنێک و 549 هەزار بەرمیل لە ۆژێکدا، لیبیا بە 1 ملیۆن و 299 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دێت، دواتر جەزائیر بە 940 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە دوای ئەویش ڤەنزوێلا بە 936 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، دواتر کۆنگۆ بە 259 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

