zagros news agency

کەسوکاری کوژراوانی ئەمەریکا داوادەکەن لێپرسینەوە لە ئیسرائیل بکرێت

 

کۆمەڵێک خێزانی ئەمەریکی لە بەردەم باڵەخانەی کۆنگرێس گردبوونەوە و ناو و وێنەی کوڕ و کچەکانیان بەدەستەوە بوو کە لەلایەن سوپای ئیسرائیل و دانیشتوانی ئیسرائیلەوە کوژراون و داوای دادپەروەری و لێپرسینەوەیان کرد.

بە پاڵپشتی پێنج ئەندامی کۆنگرێس، بنەماڵەکان دوای ڕۆژێک لە کۆبوونەوە لەگەڵ چەند ئەندامێکی کۆنگرێس کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.

ڕەشیدە تەڵیب، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا و پاڵپشتی دۆزی کەسوکاری قوربانیان گوتی: “کاتێک ئەمەریکییەکان لە دەرەوەی وڵات دەکوژرێن، ئەوە ڕێکارێکی ستانداردە بۆ ئەوەی حکوومەتەکەمان لێکۆڵینەوە بکات، بەڵام کاتێک بکوژەکان جلوبەرگی سەربازی ئیسرائیل لەبەر دەکەن، بێدەنگی لێ دەکرێت، ئەوە شتێکی توڕەکەرە”.

ڕەشیدە تەڵیب داوای لێبوردنی لە خێزانەکان کرد و گوتی “بەداخەوە حکوومەتەکەمان بەردەوامە لە شەرمەزارکردنتان، هەروەها کۆنگرێس و کۆشکی سپی بەردەوامن لە هەڵبژاردنی سیستەمە خۆویستییەکەی ئیسرائیل لەبری سەلامەتی و دادپەروەری هاووڵاتیانی ئەمەریکی”.

لای خۆیەوە حافز عەبدولجەبار، باوکی تۆفیقی تەمەن 17 ساڵ کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە کەرتی ڕۆژئاوای فەڵەستین کوژرا، ئاماژەی بەوەس کرد، وەک هاووڵاتییەکی ئەمەریکی کوڕەەکەی فێری بنەماکانی ئازادی و مرۆڤایەتی کردووە.

دەشڵێت: “سێ کەس بەشداربوون لە کوشتنی کوڕەکەمدا، ئەوانیش هاووڵاتیەک و پۆلیسێکی خانەنشینکراو و سەربازێکی ئیسرائیلی، 10 فیشەکیان لە ئۆتۆمبێلەکەی داوە، ئەو فیشەکەش کە بەر سەری کەوتووە، لەلایەن سەربازە ئیسرائیلییەکانەوە لێیداراوە، ئەوان دەزانن بکوژەکە کێیە، بەڵام ڕەتیدەکەنەوە لێپێچینەوەی لەگەڵ بکەن”.

سیندی کۆری، دایکی چالاکوان ڕاشییل کۆری، گوتی: لە غەززە، شۆفڵێکی ئیسرائیلی بەسەر ڕاشیلی کچیدا ڕۆیشتووە و کوشتوویەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

دژی پێناسەی گومرگی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق دەرگاکانیان داخست

یاسین

تورکیا: ١٧چەکداری پەکەکەمان کوشت

سەڵاح

شاندێکی هاوپەیمانان سەردانی وێستگەی ئاوی عەلووکیان کرد

سەڵاح