ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، مه‌سرور بارزانی ژێرخانی ئابووری و پێشكه‌وتنی دهۆكی پێشخستووه و ئێستا له‌سایه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا دهۆك یه‌كێكه له پارێزگا پێشكه‌وتووه‌كانی كوردستان.
ڕێناس عزه‌ت دۆسكی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، بۆ (ئاژانسی زاگرۆس) گوتی: “كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومەتی هەریمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، شۆڕشێكی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی و ئابووری و بازرگانی له كوردستاندا بەرپا كردووه، به‌تایبه‌ت بۆ پارێزگای دهۆك”
دەشڵێت: ”هه‌رجارێك سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌ردانی دهۆكی كردووه به دەستی پڕه‌وه هاتووه و شاره‌كه‌ی ئاوەدان كردووەتەوە، كردنه‌وه‌ی پاركی سه‌رهه‌ڵدان و كردنه‌وه‌ی لقێكی كۆمپانیای توێتا له دهۆك جگه له‌وه‌ی دوو پرۆژه‌ی گرنگی ستراتیژیین، به‌تایبه‌ت بۆ پرسی ژینگه و ئه‌وی دیكه‌ش بۆ پرسی ئابووری و بازرگانیی دهۆك، ئێستا به‌هۆی پێشكه‌وتن و ئارامییه‌وه زۆر گرنگه لقی كۆمپانیا جیهانییه‌كان بكرێنه‌وه، مه‌سرور بارزانی قۆناغی پێشكه‌وتنی دهۆكی بردووه‌ته ئاستێك كه زۆر جێگای دڵخۆشییه. دوو پرۆژه‌ی گرنگ هەن ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش ته‌واو بكرێن، دهۆك ده‌چێته قۆناغێكی زۆر گرنگتر، یەكەیمان كردنه‌وه‌ی پاركی ئالوكا كه ئێستا له قۆناغی جێبهجێكردندایە، دووه‌میشیان كردنه‌وه‌ی كۆرنیشی ده‌وروبه‌ری سكرێ له دهۆك، به‌مه‌ش ژمارەیەكی زۆری گه‌شتیار بۆ خۆی راده‌كێشێت.“
ئەو پەرلەمانتارە ئه‌وه‌شی خسته روو: ”دهۆك چاوه‌ڕوانی شتی گه‌وره له كابینەی نۆیه‌م ده‌كات، لهوبارەشەوه هه‌نگاوی گرنگ نراوه، به‌تایبه‌ت كه ئێستا هه‌وڵێكی زۆر ده‌درێت به‌رهه‌می ناوخۆی دهۆك بازاڕه‌كانی كوردستان پڕبكات، به‌تایبه‌ت به‌رهه‌می سروشتی، دهۆك چاوی له‌وه‌یه له ئاستی گه‌شتیاریی ناوچه‌كه زیاتر گرنگیی پێبدرێت، مه‌سرور بارزانی له‌وباره‌وه وه‌رچه‌رخانی گرنگی له بناتی شاره‌كەدا كردووه، جیاله‌وه‌ش، به (پرۆژه‌ی رووناكی) و به (پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) دۆهۆکییەکان سوودمه‌ند و دڵخۆشن.“

