zagros news agency

ئەمشەو ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆندۆر بەڕێوەدەچێت و هەندێک زانیاری لەسەر باڵۆندۆر بزانە

 

خەڵاتی باڵۆندۆر یان تۆپی ئاڵتوونی خەڵاتێکی ساڵانەیە دەدرێتە باشترین یاریزانی ساڵ لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی و یەکەمین جاریش ئەو خەڵاتە لە ساڵی 1956 دابەشکرا،بەڵام ئەو سەردەمە تەنها یاریزانە ئەوروپیەکان مافی بردنەوەی ئەو خەڵاتەیان هەبوو،کە تاکو 1995 بەو شێوازە بەردەوام بوو.

لەدوای 1995 ئیتر تایبەتکرا بە هەموو یاریزانەکانی جیهان بە مەرجی ئەوەی لە یانەیەکی کیشوەری ئەوروپا یاری بکەن،کە تاکو 2006 بەو شێوازە بوو،بەڵام لەو ساڵە بەدواوە هەموو یاریزانەکانی جیهان تەنانەت ئەوانەی لەدەرەوە کیشوەری ئەوروپاش یاریان دەکرد دەیانتوانی ببنە خاوەنی ئەو خەڵاتە گەورەیە.

 

ئەمساڵیش بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە ڕکابەریەکی قورس هەیە لەنێوان (عوسمان دێمبێلی و ڕافینیا و لامین یەماڵ)،کە تاکو بینینی یەکێکیان لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی باڵۆندۆر مشومڕ و ئاڵۆزیەکانی ئەم ساڵی میدیاکان یەکلایی ناکرێتەوە و هەموو لایەک بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی دیمەنەکانی ئەمشەوی ئەو مەراسیمەن.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی کەرنەڤاڵی پشتگیریی بۆ لیستی 190ی پارتی لە هەولێر بەرێوەدەچێت

سەڵاح

ڕفاندنی 28 کەس لە نێجیریا؛ تێکچوونی دۆخی ئەمنی بەردەوامە

سەڵاح

بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بەشداری لە (هەژماری من ) دەکات

یاسین