zagros news agency

دوای دەنگۆی تووشبوونی بە نەخۆشی پارێزگاری هەولێر پەیوەندیی بە زەکەریا عەبدوڵڵا کرد

رۆژی شەممە، 20-09-2025، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تووشبوونی هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا بە نەخۆشییەکی سەخت، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە رەوشی تەندروستیی هونەرمەندەکەی پرسی.

لەلایەن خۆیەوە، زەکەریا عەبدوڵڵا سوپاسی پەیوەندییەکەی پارێزگاری هەولێری کرد و هەموو دەنگۆکانی رەتکردەوە و رایگەیاند، “لە خودا بەزیاد بێت تەندروستیم زۆرباشە و هەواڵی نەخۆشکەوتنم دوورە لە راستییەوە.”

ماوەی چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگۆی تووشبوونی هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا بە نەخۆشیی شێرپەنجە بڵاوکراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دیداری “کاریگەریی ئەدەبی زارەکی لەسەر میوزیکی کوردی” سازدەکرێت

ART

لیلی کۆلینز: لەنێوان دایکایەتی و وێنەگرتن تووشی شەکەت بووم

ART

داهاتی “Thunderbolts*” لە سینەماکاندا

ART