zagros news agency

هەرێمی کوردستان و ڕووسیا هەوڵی پەرەپێدانی پەیوەندییە کولتوورییەکانیان دەدەن

رۆژی دووشەممە، 15ـی ئەیلوولی 2025، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، پێشوازیکرد لە ماکسیم ڕۆبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە کولتوورییەکانی نێوان هەردوولا.

وەزیری ڕۆشنبیری ئاماژەی بە سەردانی پێشووی خۆی بۆ مۆسکۆ کرد و ڕایگەیاند کە لەو سەردانەدا “پردێکی بەهێزی پەیوەندی و هەماهەنگی کولتووری لە نێوان هەولێر و مۆسکۆ بنیاتنراوە.” 

هەروەها جەختی کردەوە کە وەزارەت کار بۆ گەشەپێدانی زیاتری ئەو پەیوەندییانە دەکات.

کونسوڵی گشتیی ڕووسیا ستایشی هەوڵەکانی وەزیری کرد و ڕایگەیاند، پێویستە کاری زیاتر بکرێت بۆ ناساندنی کولتووری کوردی بە شەقامی ڕووسیا، ئەمەش لە ڕێگەی کار و چالاکی هاوبەش و هەماهەنگی زیاترەوە دەبێت. لە کۆتایی دیدارەکەدا، وەزیری ڕۆشنبیری دیاری وەزارەتی پێشکەش بە کونسوڵی گشتیی ڕووسیا کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “Wicked” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی ئەنیمەیشنی “Spider-Man” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “It Ends with Us” لە سینەماکانی جیهاندا

ART