zagros news agency

هاولاتیان بە شانازییەوە سال رۆژی ریفراندۆم دەكەنەوە

ئەمرۆ هەشت سال بەسەر ئەنجام دانی ریفراندۆم دا تێپەردەبێت كە بۆ كورد شانازیكی گەورەبوو هاولاتیان پێیان واییە ئەمە تەنها راپرسێك نەبوو بەلكو هەولێكی گەورەبوو بۆ بەرەو پێشبردنی دۆزی كورد ریفراندۆم وەكوو رۆژێكی گەش لە مێژووی هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە هەر دەبێت ئەنجامی ئەم ریفراندۆمە بە دلی دەنگدەرانی بێت .

ئەمرۆ 25-9 سال روۆژی ئەنجام دانی ریفراندۆمی هەرمی كوردستانە لەم بارەیەوە هاولاتیان بۆ ئاژانسی هەوالی زاگرۆس دوان . چیا عارف یەكێكە لەو كەسانەی بەژداری دەنگدانی ریفراندۆمی كردووەو دەلێت رۆژێكی مێژووی بوو بۆ هەرێمی كوردستان من دلنیام رۆژێك دێت ئەنجامی ئەو ریفراندۆمە بەرهەمی خۆی دەبێت خەلكی هەرێمی كوردستان بە ئامانجەكانیان دەگەن .

ئیسماعیل رۆژبەیانی لە بارەی ریفراندۆمەوە دەلێت بەشانازییەوە لە رۆژی ریفراندۆم دەنگم بە بەلێ دا تا ئەورۆژەی دەمرم شانازی بەو رۆژەوە دەكەم ئەگەر هەزار جاری تر ریفراندۆم دووبارە ببێتەوە هەموو جارەكان دەنگ بە بەلێ دەدەم چونكە مافێكی سەرەتایی خۆمانە كە بلێین چیمان دەوێت .

شیرین تەها چالاكوانێكی مەدەنیە لەو بارەیەوە گووتی ریفراندۆم روداوێكی ئاسایی نەبوو بچی دەنگ بدەی بەلكو دیاریكردنی چارەنووسی میلەتێك بوو كە دەیان سالە خەباتی بۆ دەكات بۆیە شانازیكە بۆ ئێمە كە توانیومانە لەو راپرسەیە پر شانازییە بەژداربین و دەنگ بە بەلێ بدەین .

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە د.رافع ئەلعیساوی جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری فیدڕاڵی دەکات

یاسین

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

یاسین