zagros news agency

سوپای ئیسرائیل: زیاتر لە ١٧٠ ئامانجمان لە کەرتی غەززە پێکاوە

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ١٧٠ ئامانجی لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە کردووەتە ئامانج.
ئەفیخای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ڕۆژی پێنجشەممە لە تویتێکدا نووسیویەتی، هێزەکانی ئیسرائیل لە فەرماندەیی ناوچەی باشوور، بە ئاراستەکردنی دەزگای هەواڵگریی سوپا و دەزگای ئاسایشی ناوخۆ (شاباک)، بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی چەکداران لە سەرتاسەری غەززە.
بە گوتەی ئەدرەعی، هێزەکانی “لیوای ١٦٢” لە قووڵاییی شاری غەززە هێرشیان کردووەتە سەر ئەو ژێرخانانەی بۆ دانانەوەی بۆسە دژی سوپا بەکار دەهێنران. هەروەها “لیوای ٩٨” هێرشی کردووەتە سەر نزیکەی ٢٠ ئامانج لە ناوچەکە، کە بەپێی ڕاگەیەندراوی سوپا، چەکدار و کۆگایەکی چەکیان لەخۆ گرتووە.
ئەدرەعی گوتیشی، ڕۆژی چوارشەممە هێزەکانی ئەم لیوایە چەکدارێکی بۆمبڕێژکراویان دەستنیشان کردووە کە نیازی ئەنجامدانی هێرشێکی خێرای هەبووە بۆ سەر هێزەکانیان و کردوویانەتە ئامانج.
بە گوتەی گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، “لیوای ٣٦” ئەرکی “پاککردنەوەی” بەشێک لە شاری غەززەی لە ئەستۆدایە و لە میانی پێکدادان لەگەڵ چەکداران، چەندین ژێرخانی سەرزەوی و ژێرزەوییان تێک داوە.
لە باکووری غەززە، “لیوای ٩٩” چەندین ژێرخانی تێک داوە و بۆسەیەکیان لەناوبردووە کە وەک کۆگایەکی تەقەمەنی بەکار دەهێنرا. ئەدرەعی هەروەها گوتی، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا “لیوای ١٤٣” چەند چەکدارێکی کوشتووە کە لە هێزەکانی ئیسرائیل نزیك ببوونەوە و “هەڕەشەی ڕاستەوخۆ”یان دروست کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 5

hakar herki

کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دیاریکرا

یاسین

توێكلی لیمۆ ئەگەری توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەكات

گوران