zagros news agency

لەهەولێر بەردی بناغەی کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی داندرا

لە هەولێر بەگوژمەی ( 12 ملیۆن دۆلار ) بەردی بناغەی دروستكردنی ( کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی لە دارەتوو ) و ( سەنتەرێكی ڕاهێنانی مامۆستایان لە هەولێری نوێ ) و ( نۆژەنکردنەوەی 10 قوتابخانە و کتێبخانەی زەیتونە ) دانرا

ئەمڕۆ یەکشەممە، 2025.9.28، بە ئامادەبوونی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم و سیۆنگ چیۆل لیم، کونسوڵی گشتی کۆماری کۆریای باشوور لە هەولێر و جون یۆنگ جۆنگ، سەرۆکی ئاژانسی کۆیکا لە هەولێر و ژمارەیەكی تر لە بەڕێوەبەرانی گشتیی لە وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم و بەرپرسانی دیكەی حکومی، لە ڕێورەسمێكدا بەگوژمەی( 12 ملیۆن دۆلار ) لە سەر بودجەی ئاژانسی کۆیکا و بە سەرپەرشتی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم و هەماهەنگی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، بەردی بناغەی ( کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی لەناحییەی دارەتوو ) و ( سەنتەرێكی ڕاهێنانی مامۆستایان لە هەولێری نوێ ) و ( نۆژەنکردنەوەی 10 قوتابخانە لە هەولێر ) و ( نۆژەنکردنەوەی کتێبخانەی زەیتونە ) دانرا.

لە ڕێورەسمەكەدا، لەچەند وتارێك، وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵی بە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانە لە سنووری پارێزگای هەولێر، سوپاسی ئاژانسی كۆیكا و کونسوڵی گشتی کۆماری کۆریای باشوور و سەرۆكی ئاژانسەكە لە هەولێر كرا و کار و چالاکی و پڕۆژەکانی ئاژانسی ناوبراو و هاوکاری و هەماهەنگیەكانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرز نرخێندرا، کە لە ساڵانی ڕابردوودا، لە چەندین پڕۆژەی گرنگ و جۆراوجۆردا، هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

لەلایەن خۆشیەوە، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی، ئومێدی خواست، هاریکاریی و هەماهەنگییەكانیان ئاژانسی كۆیكا لەگەڵ حكومەتی هەرێمی کوردستان لەوەی هەیە فراوانتر بکرێت و پەرەی زیاتر بە پڕۆژەكانیان بدەن لە سنووری پارێزگای هەولێر، تاكو سوودی پتر لە ئەزموونی سەرکەوتوو و دەوڵەمەندیى كۆریكا لە بواری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و داهێنان وەربگیرێت.

جێگەی باسە، ئاژانسی کۆیکا ئاژانسێکی حکومییە و سەر بە وڵاتی کۆریای باشوورە، پرۆگرام و ئەجێندای یارمەتی خێرخوازییە و پرۆگرامەکانی تەکنیکی و هاوکاری وڵاتان جێبەجێ دەکات، ئاژانسەکە لە سەرەتای کارکردنیان لە ساڵی 2004 ەوە تاوەکو ئێستا چەندین پرۆژەی ستراتیژیی جێبەجێ کردووە و هەزاران فەرمانبەری حکومەتی هەرێمی کوردستانیش سوودیان لە خوولەکانی ڕاهێنانی کۆیکا لە وڵاتی کۆریا بینیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەوروپا پاکێجی گه‌وره‌ی سزاکان به‌ سەر ڕووسیادا ده‌سه‌پێنێت

سەڵاح

سیروان حەمەشەریف، بەربژێری ژمارەی ٢٢ی لیستی ٢٧٥: بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی كردستان به‌هێزبێت له‌به‌غدا ده‌بێت پارتی سه‌ركه‌وێت

یاسین

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

دڵشاد