فیلمی زانستی خەیاڵیی “The Fantastic Four: First Steps”لەدوای نمایشکردنی لە 25ی تەممووزەوە، سەرکەوتنێکی گەورەی لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا بەدەستهێناوە و کۆی داهاتی گەیشتووەتە 520 ملیۆن و 635 هەزار دۆلار.
داهاتی فیلمەکە دابەشبووە بەسەر 273 ملیۆن و 567 هەزار دۆلار لە ئەمریکا و 247 ملیۆن و 67 هەزار دۆلار لە سینەماکانی جیهاندا. فیلمەکە لە بەرهەمهێنانی مارڤڵ/دیزنییە و بە یەکەم فیلمی قۆناخی شەشەمی گەردوونی سینەمایی مارڤڵ دادەنرێت.
هەوڵەکانی پێشووی هۆلیوود بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی “The Fantastic Four” سەرکەوتنی ئەوتۆیان بەدەستنەهێنابوو، بەڵام مات شاکمان، دەرهێنەری فیلمە نوێیەکە، روونیکردووەتەوە کە فیلمە نوێیەکە تەواو جیاوازە و پێویستی بەوە نییە بینەران سەیری هیچ کام لەو فیلمانەی پێشوو بکەن.

