zagros news agency

ئەمڕۆ بڕیار لەسەر خاوەنداریەتی یاریگای سان سیرۆ دەدرێت

بڕیار وایە ئەمڕۆ لەشاری میلانۆ کۆبوونەوەیەک بکرێت دەربارەی خاوەنداریەتی یاریگای سان سیرۆ،کە یانەی ئەی سی میلان و ئینتەرناسیۆناڵ میلان یاری تێدا دەکەن و سەرۆکی شارەوانی شاری میلانۆ بەیاوەری 48 ئەندام بڕیار لەسەر خاوەنداریەتی سان سیرۆ دەدەن.

 

بڕیاری ئەو کۆبوونەوە فرۆشتنی موڵک و زەویەکانی دەوروبەر و یاریگاکە بفرۆشرێتە یانەی ئەی سی میلان و ئینتەر میلان،کە ماوەیەکی دوور و درێژە ئەو دوو یانەیە بە هاوبەشی یاریەکانی خۆیان لەو یاریگایە دەکەن و موڵکی شارەوانی ئەو شارەیە.

 

لە ئەگەری فرۆشتنی ئەو موڵکانە بەو دوو یانەیە ئەوا هەردوو یانە بەڵێنی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەیان کردۆتە گرەوێکی کڕینەوەی و لەئەگەری نەفرۆشتنی یاریگاکە ئەوە ئەی سی میلان و ئینتەر میلان ناچار دەبن بیر لە دروست کردنی یاریگایەکی تر بکەنەوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

میلان بەبردنەوە کۆتایی بەمساڵ هێنا

یاسین

ئەندامی پەرلەمانی ئێران: وەرگرتنی عەواید لە گەرووی هورمز نیشانەی دەسەڵاتە

سەڵاح

تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیر کرا

یاسین