بەرەبەیانی سبەی یەکشەممە لە ئیڤێنتی 320ـی کۆمپانیای UFC موحەمەد ئەنکلایڤی ڕووسی و ئەلێکس پێرێرای بەڕازیلی بۆ جاری دووەمین لەسەر بەدەستهێنانی پشتوێـنـی کێشی 93 کیلۆگرامی ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە و چاوەڕوانی یەکێک لەبەهێزترین شەڕەکانی ساڵ دەکرێت.
لە شەڕی یەکەمیندا موحەمەد توانی زۆر باڵادەستانە پێرێرا ببەزێنێـت و ببێتە پاڵەوانی پشتوێـن،بەڵام ئەمجارە بابەتەکە جیاوازە و پێرێرا هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوەیەکی قورس دەکات لە موحەمەد،کە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیدا پێرێرا بە موحەمەدی گوت من دەتبەزێنم و پشتوێـنەکەی خۆم وەردەگرمەوە.
شایەنی باسە موحەمەد ئەنکلایڤ لەکاروانی وەرزشی MMA خاوەنی 21 بردنەوە و دۆڕانێک و بەرامبەر بوونێکە،کە ماوەیەکی زۆر شکستی نییە و هەرچی ئەلێکس پێرێرایە خاوەنی 12 بردنەوە و 3 دۆڕانە لە مێژووی کاروانی وەرزشی خۆی لە MMA
سبەی بەرەبەیانیش لایەنێکیان شکستێکی تر دەچێتە سەر شکستەکانی تریان.
“سەرکار ڕێبوار”

