zagros news agency

شاندێکی دەستە سەردانی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی کردو سەردانی شاسوار عبدالواحدیان کرد لەچاکسازی گەوران.

ڕۆژی یەکشەممە ١٠/٥ شاندێکی باڵاێ دەستە بەسەرۆکایەتی دکتۆرە مونا یاقۆ سەرۆکی دەستەو فیض اللە محمد ڕاوێژکاری دەستە سەردانی شاری سلێمانیان کرد بۆ مەبەستی ئامادەبوون لەدادگایی کردنی شاسوار عبدالواحد سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ.
بەهۆی ئەوەی ناوبراو داوای تەمییزی کەیسەکەی کردووە و چاوەڕێی وەڵامی دادگای تەمییزی هەرێمی کوردستان دەکات بۆیە دادگایکردنی دواخست. دواتر شاندەکە بۆ مەبەستی بینینی ناوبراو سەردانی چاکسازی گەورانی سلێمانیان کردو لەنزیکەوە گفتوگۆیان لەگەڵ کرد و گوێیان بۆ داواکارییەکانی گرت.

شاسوار عبدالواحید ئاماژەی بەوەکرد ڕاستە لەڕووی تەندروستی و شوێن و مامەڵەکردنی هێزە ئەمنییەکان کێشەم نیە بەڵام کەیسەکەم کێشەی یاسایی هەیەو بەهیچ شێوەیەک یاسایی نیە چونکە لە ساڵی ٢٠١٩ ئەم کەیسە هەبووە تائیستا ئیشیان لەسەر نەکردبوو، وە لە٨/٢ی ٢٠٢٥ فەرمانی دەستگیرکردنم بۆدەرچوو بێ ئەوەی ئاگاداربم بە غیابی حوکم درام. ئەی چۆن من لەماوەی شەش ساڵی ڕابردوو کە لەو شارە بوم دەستگیرنەکراوم لەو وڵاتە بۆ ئەو وڵاتە لەڕێگەی فڕۆکەخانەوە گەشتم کردووە بۆچی دەستگیرنەکراوم بۆیە کاتەکەو دەستگیرکردنەکەم جێگای پرسیاره وە هەروەها سیاسیە.

داواشی کرد دەستە ڕۆڵی گرنگی خۆی ببینێ و لەڕووی یاساییەوە چاودێری دۆسیەکەی بکرێ و بەدوا داچونی بۆ بکرێ.
لای خۆیەوە سەرۆکی دەستە بەڵێنی دا وەک چۆن پێشتر بەدواداچونمان کردووە بۆ کەیسەکە ئێستاش بەردەوام دەبین لەچوارچێوەی دەسەڵاتی یاسایی دەستە.

جێگەی ئاماژەیەیە شاندی دەستە سەردانی سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی کرد، گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە کەیسی شاسوار عبدالواحد و چەند کەیسێکی تر، وە ئامادەی خۆیان دەربڕی بۆ هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/١٠/٥

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکانی: نەبوونی نەخشەی نوێ کێشەی گەورەی بۆ پڕۆژەکانی ژێرخان دروست کردووە

سەڵاح

دەروازەی حاجی ئۆمەران کرایەوە

دڵشاد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق دەکات

یاسین