مەحمود مەرداوی، سەرکردەی بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی: “ئەو تۆمەتە هەڵبەستراوانە ڕەتدەکەینەوە کە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی دانوستانەکانی ئاگربەست حەماس چەک دادەنێت.”
مەحمود مەرداوی گوتیشی: ئەوەی بڵاوکراوەتەوە بێ بنەمایە و ئامانج لێی شێواندنی دۆخەکە و سەرلێشێواندنی ڕای گشتی بووە.
سەرکردەی بزووتنەوەەکە داواشی لە میدیاکان کرد لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان وردبین بن و بە دەنگۆ و سەرچاوەی بێناو هەواڵەکان بڵاو نەکەنەوە، بەڵکو زانیارییەکان لە پلاتفۆرمە فەرمیەکانی بزووتنەوەکە وەربگرن.
ئەمە لەکاتێکدایە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 5ـی ئۆکتۆبەر، بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، شاندێکی بزووتنەوەی حەماس بەسەرۆکایەتی خەلیل حەییە بۆ دانوستان و ڕاگرتنی شەڕی غەززە گەیشتنە میسر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چوونی شاندەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر میکانیزمی چۆنیەتی ڕاگرتنی شەڕ و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل و گۆڕینەوەی بارمتە و زیندانییەکان.

