دانی ئۆلمۆی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا دوای ئەو ئاستە خراپەی لەدوو یاری ڕابردووی یانەکەی پێشکەشی کرد لەبەرامبەر یانەکانی پاریس سانجێرمان و سیڤییە،ئێستا مشتومڕێکی زۆری خستۆتە نێو کارگێڕی و ستافی یانەی بارسێلۆنا و بەپێی زانیاریەکان هانزی فلیک بەڕاشکاوانە نیگەرانی خۆی بۆ ئەو ئاستە خراپەی ئۆلمۆ دەربڕیوە.
ئۆلمۆ بۆ ئەم وەرزە چاوەڕوانی ئاستێکی خەیاڵی لێدەکرا بەڵام بەجۆرێک خراپ نیشاندانی ئاستی هانزی فلیکی توڕە کردوە سەرەڕای پێدانی هەلی زۆر بەڵام تاکو ئێستا ئۆلمۆ نەیتوانیوە ببێتە جێگای ڕەزامەندی ڕاهێنەر و ڕۆژنامەی ئاسیش ئەوەی بڵاوکردۆتە،کە ئۆلمۆ کێشەی جەستەیی و تەکنیکی زۆری هەیە.
دانی ئۆلمۆ هەڵکەوتەی ئەکادیمیای لاماسیای بارسێلۆنایە و لەیانەی لایپزیگی ئەڵمانی درەوشایەوە و ساڵی 2024 پەیوەندی کردەوە بە یانەی بارسێلۆنا بە یەکێک لە داهاتووەکانی یانە کەتەلۆنیەکە دادەندرێت،بەڵام بەهۆی ئەو ئاستە خراپەیەوە هەمووان نیگەرانن.
“سەرکار ڕێبوار”

