zagros news agency

گەورەپڕۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندووقی و لوولەیی لە باغلومنارە جێبەجێ دەكرێت

لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، گەورەپڕۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندووقی و لوولەیی لە باغلومنارەی هەولێر بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێرەوە جێبەجێ دەكرێت، كە بریتیە لە دروستکردنی ئاوەڕۆی سندووقی و لوولەیی یەک چاوە (2.5×2.5)م، بە درێژیی 340م، ئاوەڕۆی سندووقی سێ چاوە (3×3.5)م، بە درێژیی 1245م. لەگەڵ ئاوەڕۆی لوولەیی تیرە 120سم، بە درێژیی 800م.

كاركردن لەم پڕۆژەكەدا زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت و تیمەكانی بە دوو شەفت بە شەو و ڕۆژ كاری تێدا دەكەن بۆ ئەوەی لەزووترین كات تەواو ببێت، پڕۆژەكە كاریگەریی لەسەر ئاوەدانكردنەوەی ئەو گەڕەكە نوێ و گەورەیەی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکی حکومەتی هەريمی کوردستانەوە

یاسین

هەولێر …. نزیكەی ( 16 هەزار ) پارچە زەوی دیكە بەسەر فەرمانبەرانی سنووری قەزایی بنەسڵاوە، و ناحییەكانی دارەتوو، كەسنەزان دابەش كرا

یاسین

چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

سەڵاح