zagros news agency

نرخی دۆلار لە ئێران ژماریەکی دیکەی پێوانەیی تۆمار کرد

 

نرخی دۆلاری ئەمریکا لە بازاڕی ئازادی ئێران لە ماوەی کەمتر لە 10 ڕۆژدا ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد و ڕۆژی سێشەممە ٢‌ی نیسان  گەیشتە نزیکەی 63 هەزار تومەن.

کەمتر لە ٩ ڕۆژ لەمەوبەر و  بەهای تومەنی ئێرانی لە کاتێکدا ئێرانییەکان لە ناوەڕاستی ئاهەنگی نەورۆزدا بوون، ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد و گەیشتە ٦١ هەزار و ٣٥٠ تومەن.

پێش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٢ی نیسان، دوابەدوای ئەو هێرشەی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سوریا کردی، نرخی دۆلار ژمارەیەکی پێوانەیی دیکەی تۆمارکرد و هەر دۆلارێکی ئەمریکا بۆ ٦٢ هەزار و ٩٠٠ تومەن بەرزبووەوە.

هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، نرخی یەک یۆرۆ بۆ ٦٧ هەزار و ٥٠٠ تۆمەن بەرزبووەوە و یەک پاوەندی بەریتانیش بۆ ٧٨ هەزار و ٩٠٠٠ تۆمەن هەڵگەڕا.

هەروەها نرخی دیناری عێراقی گەیشتە 47 هەزار و 950 تۆمەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی دارایی: سەرجەم ڕێکكارە ئیداری و ژمێریارییەکان بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ تەواو کراون

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەوە

یاسین

وه‌زاره‌تی دارایی: به‌شی گه‌نجینه‌ی داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ

سەڵاح