كاروان ستونی گوته‌بێژی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان رایگه‌یاند له ماوه‌ی چوار ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی رێزدار مه‌سرور بارزانی به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی حه‌ج له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌ر ساڵێك به بڕی جیاواز پاڵپشتی حه‌ج كراوه.
كاروان ستونی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند له ماوه‌ی چوار ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی حه‌ج و عومڕه به شێوه‌یه‌كی بێ وێنه به‌ره‌و پێشچووه و كه ئێستا له لووتكه‌یه و گوتیشی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نووسینگه‌ی به‌رێزیان جێگه‌ی دڵخۆشییه كه هه‌میشه هاوكار و پاڵپشت بوونه بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به حاجیانی كوردستان بكرێت و هه‌لی كار بۆ هاووڵاتیان بڕه‌خسێت كه له بواری حه‌ج و عومڕه‌دا كاربكه‌ن و گوتیشی هه‌موو ئه‌و كارانه‌یش به سه‌رپه‌شتی خودی به‌رێز (د. پشتیوان صادق)، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی كراوه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه له هه‌رێمی كوردستان.
كاروان ستونی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كۆی ئه‌و پاڵپشتییه‌ی كه له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا پاڵپشتی پرۆسه‌ی حه‌ج كراوه زیاتر بووه له 6.500.000 شه‌ش ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دولاری ئه‌مه‌ریكی هه‌روه‌ها بۆ ئه‌مساڵیش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ربووه له هاوكاریكردنی حه‌جخوازان هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌مساڵ له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی حه‌جه‌وه به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ناویان نووسیوه به خۆرایی بووه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌یشی كرده دیاری بۆ حه‌جخوازان تاوه‌كوو بتوانن به خۆرایی و به بێ به‌رامبه‌ر له ماڵه‌كانی خۆیان به بێ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هیچ شوێنێك بكه‌ن و هیچ مه‌سروفێكی رێگه و فۆرم و كۆپیكردن و هتد بكه‌ن به ئاسانی به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ناویان بۆ حه‌جی ساڵی 2026 تۆمار بكه‌ن كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 90 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.

