zagros news agency

دەست بە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دەکرێت

سەرچاوەیەک وەزارەتی دارایی دەڵێت، “بەمزووانە” دەست بە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار (سێ)ـی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەن. 

ئەمڕۆ سەرچاوەیەک وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند، “ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 352 ملیار و 700 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مانگی شوبات (دوو)ـی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت”.

گووتیشی  “بەمزووانە لەگەڵ گەیشتنی بڕی پارەی پێویست لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، دەست دەکەین بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار (سێ)ـی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا؛ گرنگیی و بایەخێکی زۆر بە زمانی کوردی بدەن

سەڵاح

لێژنەی باڵای ئەمنی هەرێم داوایه‌كی له‌ هاوڵاتیان كرد

سەڵاح

پەرلەمانتارێک: سەدان ملیۆن دینار بۆ بانگەشەی پێشوەختە خەرج کراوە و سەرچاوەکەی نادیارە

یاسین