zagros news agency

بێکهام مانچێستەر یونایتد دەکڕێتەوە

 

دوای ئەوەی خاوەنداریەتی یانەی مانچێستەر یونایتد بڕیاری فرۆشتنی یانەکەیاندا سەرمایەدار و ملیاردێرەکانی جیهان کەوتنە خۆیان بۆ کڕینەوەی ئەو یانەیە و داڤید بێکهامی ئەستێرەی پێشووی ئەو یانەیەش ڕاسپێردراوە بۆ کڕینەوەی ئەو یانەیە.

 

ئیماراتیەکان چاوی زۆریان لەسەر کڕینەوەی شەیتانە سوورەکانە و لەگەڵ داڤید بێکهام ڕێککەوتن،کە سەرپەرشتی ئەو مامەڵەیە بکات و ئەوانیش لەبەرامبەردا کۆمەڵێک شوێنی وەبەرهێنان و بازرگانی کردن دەدەن بە بێکهام لە ئیمارات،کە ئەمە سوودی تەواو دەداتە هەردوو لایەن.

 

مانچێستەر یونایتد زیاتر لە 12 ساڵە لەیانەکی تۆپی پێی پڕۆفیشناڵ و پڕ دەستکەوەتە داڕوخاوە بۆ تیپێکی وێران،وە خاوەنداریەتی ئەو یانەیە،کە بنەماڵەی گلەیزەر و جەیمس ڕاتکلیفی بڕیاری فرۆشتنی یانەکەیانداوە،بەڵام هێشتا کۆمەڵێک مشتومڕ هەن دەربارەی جەیمس بۆ ڕەتکردنەوەی فرۆشتنی پشکەکانی خۆی لەیانەکە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆرتوا باس لە هاوکاری ئارنۆلد دەکات لە مەشقەکاندا

یاسین

خولی ئیسپانیا.. ریال مەدرید بردیەوە و زۆر نزیکە لە بوون بە پاڵەوان

یاسین

بارسێلۆنا هەڵوێستی خۆی لەسەر گرێبەستی سەڵاح یەکلایی دەکاتەوە

یاسین