سیروان حەمەشەریف، بەربژێری ژمارەی ٢٢ی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی سلێمانی ده‌ڵێت: ”پارتی هێزی بێ ڕكابه‌ره و ده‌بێت وه‌ك جاران متمانه‌ی پێبدرێت تا ببێته پارێزه‌ری ده‌سكه‌وته‌كان.“
سیروان حه‌مه‌شه‌ریف، بەربژێری ژمارەی ٢٢ی لیستی ٢٧٥ی پارتی لە بازنەی سلێمانی بۆ باس‌نیوز گوتی: “کاتێک باوکمان شەهید کرا، گرانی و گەمارۆی ئابووری بوو، ژیان بۆ خەڵک سەخت و بۆ ئێمە سەختتر بوو، وازم لە خوێندن هێنا و زۆر ماندوو بووین، بەڵام نەچەماین، دەمانزانی نزاکان لە کۆتاییدا گیرا دەبن. هه‌ر بۆیه له‌سه‌ر رێبازی كوردایه‌تی، لە پەیمانگای کادیران، بەکالۆریۆس و ماستەرم لە یاسا خوێند و فارسی، عەرەبی و بەشێک ئینگلیزی فێر بووم. ئێستاش بەربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان‌م“
ڕوونیشی كردەوە: “پارتی خاوه‌نی دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستانه و به‌رگری له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كات. ئاوه‌دانی له هه‌ولێر و دهۆك بووه‌ته جێی سه‌رنجی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه سه‌ربه‌رزانه ده‌چینه ناو خه‌ڵكی سلێمانی و داوای ده‌نگ ده‌كه‌ین.“
جەختی لەوەش كردەوە: ”بۆ ئەوەی کوردستانێکی بەهێزمان هەبێت، پێویستە دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی بدەن، ئەگەر ژمارە ٢٢ی لیستی ٢٧٥یش هەڵبژێرن و متمانەمان پێ بدەن، منیش بە هەموو توانا و متمانەیەكەوە كار بۆ وەدیهێنانی مافە رەواكانی خەڵكی كوردستان دەكەم و پەشیمان نابنەوە.“

