zagros news agency

کاتی گەڕانەوەی یانەی هەولێر بۆ یاریگای خۆی دیاریکرا

 

دوای چاوەڕوانیەکی زۆر یانەی هەولێر دەگەڕێتەوە یاریگای شەهید فرانسۆ هەریری،کە بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بەشێکی یاریگاکە یانەی هەولێر دوورکەوتەوە لەیاری کردن تێیدا و ئەمڕۆ چیمەنی یاریگاکە کارەکانی تەواو بوونە و تەنها بەشێکی کەمی کارەکانی دەوروبەری یاریگاکە ماون و ئەوانیش ڕەنگە بۆ سبەی کارەکانیان تەواو بکرێن.

 

 

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هاندەرانی یانەی هەولێر خۆشحاڵیەکی زۆریان دەربڕی بەتایبەت دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە یاری داهاتووی یانەکە لەنێو یاریگای خۆی دەبێت نەک لەیاریگای دهۆک،کە قەرار وایە بۆ گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق میوانداری یانەی شورتەی بەغدا بکات.

 

 

یانەی هەولێر لەم وەرزە تاکو ئێستا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوە و لە چوار گەڕی ڕابردووی خولەکە 3 بردنەوە و تاکە یەکسان بوونێکی هەیە و خۆی لەپلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکە جێگیر کردوە بە 10 خاڵ و دوو خاڵیش دوورە لەیانەی دیالای یەکەمی خولەکە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

Xiaomi هاوشێوەی Apple سیستەمی وەشانی گۆری

یاسین

مێسی لە بوارێکی نوێدا رکابەرایەتی لە ڕۆناڵدۆ دەکات

یاسین

93 فەڵەستینی کوژران و زیاتر 270ـی دیکەش برینداربوون

سەڵاح