zagros news agency

پێکانەکەی رافینیا لەوە قورسترە وەک لەوەی بارسێلۆنا چاوەڕێی بوو

 

سەرچاوەیەکی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ڕافینیای ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بەردەوامە لە چاکبوونەوە لەو پێکانەی کە بەر لە دوایین پشووی نێودەوڵەتی بەرامبەر ڕیاڵ ئۆڤیدۆ تووشی بوو.

بەگوێرەی ڕادیۆی کادینا کۆپی ئیسپانیا، پێدەچێت ڕافینیا لە یارییەکەی بەرشەلۆنە بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆس لە سێشەممەی لە گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ بەشداری نەکات.
جەختیشیکردووەتەوە، پێکانەکەی ڕافینیا لەوە قورستر بووە کە لە سەرەتادا بڵاوکرایەوە، دەبوو رافینیا زووتر بگەڕایەتەوە یاریگاکان، بەڵام وەڵامدانەوەی جەستەی هێواش بووە.

لەگەڵ ئەوەشدا، ستافی تەکنیکی یانە کەتەلۆنییەکە بە سەرۆکایەتی هانسی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانی، ئامادەکاری دەکەن بۆ گەڕانەوەی هێرشبەرە بەرازیلییەکە پێش یارییەکەی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر ڕیال مەدرید لە خولی ئیسپانیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاكان فیدان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوویەوە

سەڵاح

وه‌زيرى په‌روه‌رده‌: ئه‌زموونى خوێندنی پيشه‌يى هه‌ولێر ده‌گوازينه‌وه‌ بۆ سه‌رجه‌م پارێزگا و ئيداره‌ سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێمى كوردستان

یاسین

ل دهۆکێ كومه‌لا راوێژكاری و پیشه‌یێن خانوبه‌ران هاته‌ ڤه‌كرن

سەڵاح