zagros news agency

پارێزگاری هەولێر بۆ زاگرۆس: پێشكه‌وتنی هه‌ولێر له‌سه‌رووی هه‌موو پێشبینیه‌یكانه‌وه‌یه‌.. پرۆژه‌ی گرنگتر به‌رێوه‌یه‌

 

ئاماژە بەوە دەکات، ئەمساڵ ژمارەیەک پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی جێبەجێ دەکرێن و پرۆژەی ڕووناکی کاریگەری هەبووە لەسەر پاکبووەنەوەی ژینگەی هەولێر.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات. ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای هەولێر ژمارەیەک پرۆژەی گرنگ جێبەجێدەکرێن، وەک: پشتێنەی سەوزایی، ڕێگەی هەولێر_کۆیە، بەشێکی دیکە لە ڕێگەی کۆیە_ گۆمەسپان، تەواوبوونی پرۆژەی ئاوی قوشتەپە، دەستپێکردنی پرۆژەی ئاوی کۆیە، دەستپێکردنی ئاوی خەبات، لەگەڵ ژمارەیەک پرۆژەی دیکەی ستراتیژی و کارکردن لە شەقامی 150مەتری دەستپێدەکاتەوە.

پارێزگاری هەولێر بۆ زاگرۆس، گوتی: هه‌ولێر پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆوه‌ بینووه‌ و پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی هه‌ولێر له‌سه‌رووی پێشبینیه‌كانه‌وه‌ بووه‌ ئێستا بوه‌ته‌ ناوه‌ندێكی گرنگی پێشكه‌وتوو له‌ ناوچه‌كه‌، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو هەوای هەولێر بەگوێرەی ئەو توێژینەوە زانستییانەی لە زانکۆ سەڵاحەدین و پۆلیتەکنیکی کراون، زۆر پاککبووەتەوە و لە داهاتوویەکی نزیک بە ڕێژەیی بڵاودەکەینەوە، کوژاندنەوەی مۆلیدەکان کاریگەری باشی هەبووە، لەسەر پاکبوونەوەی هەوای هەولێر.

ده‌شڵێت: “شەقامی شەقڵاوە_ میراوە، لە ڕۆژانی داهاتوو تەواو دەکرێت و چیتر شۆفێران بە نێو شەقڵاوە هاتووچۆ نەکەن.کارکردن لە کارگەی ڕیسایکلینی زبڵ و خاشاک هەولێر بەردەوامە و ژمارەیەک گرفت هەبووە لە بەردەم کارەکانی، بەڵام لە ساڵی 2026، تەواو دەبێت.هیچ پرۆژەیەک نییە، بۆ گواستنەوەی ناوچەی پیشەسازی باکوور، بەڵام ئەگەر شوێنێکی باشتر و بودجەیەکی پێویست لەبەردەست بێت، کاری لەسەر دەکرێت.

دەربارەی قەرەباڵغی شەقامی هەولێر_پیرمام، گوتی: لە نزیک وەزارەتی پێشمەرگە تاوەکوو خانزاد، شەقامەکە فراوانتر دەکرێت و ژمارەیەک بەرزە پردی تێدایە، دیزاینی پرۆژەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە، هەروەها لە ئاییندەیەکی نزیکدا ڕێکخستنەوەی شەقامەکە دەستپێدەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەردی بناغەی كۆمەڵگەی پەروەردەیی جوێس بڵەو دانرا

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین