zagros news agency

بەشێک لە دیوارەکانی هەولێر به وێنەی ئاڵای کوردستان دەنەخشێندرێن

کۆمەڵێک لاوی خۆبەخش، دیوارەکان به وێنەی ئاڵای کوردستان و کاری دیکەی هونەری دەنەخشێنن.

کۆمەڵە لاوی خۆبەشی بەهرەمەندی شاری هەولێر، لە ژێر ناوی ڕێکخراوی مەیپڵ تری، تواناکانی خۆیان خستۆتە گەڕ بۆ پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی لە نێۆ کۆمەڵگەدا. 

کۆمەڵەکە ئێستا کەمپینێکیان لە ژێر ناونیشانی “ڕەنگاڵە” ڕاگەیاندووە بۆ  لادان و سڕینەوەی هەموو ئەو نوسراوە ناڕێک و ناشیرینانەی کە وەک دیاردەیەکی ناشیاو لە گەڕەک و کۆڵان و شەقامە گشتیەکانی شاری هەولێر نووسراون. 

لە شوێنیاندا دیوارەکان ڕێک پۆش دەکەنەوە به نەخشاندنی ئاڵای کوردستان و تابلۆ و کاری دیکەی هونەری.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێز لە تیپی شانۆی کەرکووک نرا

ART

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی فیلمی “Wicked” لە سینەماکاندا

ART