پرۆفیسۆری یاریده‌در دكتۆر رزگار حه‌مه ڕحیم -پسپۆری له‌یاسا (ناسراو به دكتۆر رزگار حمه پێنجوێنی) كاندید بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق ژماره ١٦ له سه‌ر لیستی ژماره ٢٧٥ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رنامه‌ی خۆی ده‌خاته‌روو .
ناوبراو بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: ” .هاوبه‌شی + هاوسه‌نگی + سازان ، به‌رنامه‌ی پارتیمان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه خۆی له سێ ته‌وه‌ری گرنگ ده‌بینێته‌وه كه په‌یوه‌سته به هه‌موو سێكته‌ره‌كانه‌وه له به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات و جیبه‌جێ كردنی ده‌قه ده‌ستور یه‌كان و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان .دیدگای پارتی دیموكراتی كوردوستان بۆ ئاشته‌وایی و پێكه‌وه ژیان بریتیه له هاوبه‌شی له بڕیاردان له‌سه‌ر بنه‌ما ده‌ستوریه‌كان و بۆچونی هاوبه‌ش . به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ماف و ئه‌ركی دوو لایه‌نه‌یه كه خۆی له چوارچێوه‌ی به‌ڕێوبردنی وڵات به پێی مادده ده‌ستووریه‌كان و پارێزگاری كردن له هاوسه‌نگی ده‌سه‌ڵات و پاراستنی پێگه‌و سه‌نگی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینێته‌وه كه ده‌بێ ڕه‌چاو بكرێت ئه‌مه‌ش به سازانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌بێت..
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی توێژێكی گرنگ و خاوه‌ن هه‌ڵوێست و قوربانیدانن بۆ دۆزی ڕه‌وای میلله‌ته‌كه‌یان و شایه‌نی باشترینن له گشت بواره‌كاندا، به تایبه‌ت باری ئابووری و پاداشت كردنیان به چه‌نده‌ها شێوه وه‌ك هاوتا كردنی مووچه و پێدانی زه‌وی یان شوێنی نیشته‌جێوون و دابینكردنی كورسی خوێندن بۆ ڕۆڵه‌كانیان.
گوتیشی: هه‌ر وه‌ك خه‌سڵه‌ت و ئاكاری عه‌ره‌بی شۆڤێنی له بواری زانكۆكان هه‌میشه به‌ربه‌ست بوون به‌رامبه‌ر ڕه‌وتی خوێندن و كاری ئه‌كادیمی به‌رامبه‌ر زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌رچووانی قوتابیانی ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌مه‌ش له ڕوانگه‌ی ته‌سك بینینی خه‌ڵكانی ئه‌كادیمی و هه‌ژمونی عه‌ره‌بی شۆڤێنی به‌سه‌ر دام و ده‌زگا حكومییه‌كانه‌وه به گشتی و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق به تایبه‌تی. سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌نده‌ها زانكۆی نافه‌رمی به ناوی جیا جیا و مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق كه باوه‌ڕ پێكراون له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراقه‌وه كه دووره له هه‌موو عورفێكی زانستی و ئه‌كادیمی. پێویسته كار بكرێت بۆ هاوتا كردنی بڕوانامه‌كان و دانپێدانانی زانكۆكانی هه‌رێم و جێگیر كردنیان به یاسا و ڕێنماییه ئه‌كادیمیه‌كان.
له‌باره‌ی داواكاریتان له جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌رانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه چییه؟ تاوه‌كو پارتی بتوانێت زیاتر و زۆرتر خزمه‌ت به‌م دوو شاره‌ی كوردستان بكات؟ گوتى: هه‌موو ڕه‌وتێكی دیموكراتی كار و ئامانجی خزمه‌ت كردنه به خاك و كۆمه‌ڵگه تا خزمه‌ت گوزاری و ئاوه‌دانی و سه‌قامگیری بگه‌یه‌نه‌ته سه‌رجه‌م هاوڵاتیان له گشت بواره‌كاندا، ئه‌مه‌ش ته‌نها به پارتێكی گه‌وره و خاوه‌ن مێژوو پڕ ئه‌زموون ده‌كرێت ، ئه‌مه‌ش ته‌نها به ده‌نگدان به لیستی ۲۷٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كرێت بۆیه خوازیارم جه‌ماوه‌ری ئه‌م شاره جوان و ڕۆشنبیر و شۆڕشگێڕه هاوشانی حكومه‌تی داهاتوو به‌شدار بن له‌و ئاوه‌دانییه‌ی له پارێزگاكانی دی هه‌رێمی كوردستاندا بوونی هه‌یه

