به‌رپرسێكی پارتی باس له به‌رنامه‌ی پارتی ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌وه پارتیه ده‌توانێت مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت.
ده‌رباره‌ى به‌رنامه و پرۆژه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وكاندیدانى لیستى 275 بۆهه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئێراق، شێخ ستار عه‌واڵانى به‌رپرسی لقى21 ی ده‌وروبه‌ری سلێمانی بۆ زاگرۆس گوتی: “پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نى مێژویه‌كی درێژ و پڕ له خزمه‌ت گوزاری نه تهوهیی و به‌رگرییه له مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان ، ئه‌زمون و توانایی پێویستی بۆ نوێنه‌رایه‌تییه‌كی شایسته له ئاستی فیدڕاڵ‌دا هه‌یه، پێشینه‌ی ئه‌م پارتییه له‌بواری چاره‌سه‌ركردنی كێشه نیشتمانییه‌كان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوونه له سه‌ر توانا و لێهاتوویی سیاسی، ده‌بێت هه‌موولایه‌نێك و هاوڵاتیان ئه‌وه بزانن ئه‌وه سه‌رۆك بارزانى و پارتین ده‌توانن داكۆكى كار و پارێزه‌رى سه‌رسه‌ختى ماف و داواڕهواكانى گه‌لى كوردستان بن، بۆیه هه‌موو ئاڕاسته شۆڤێنییه‌كان ڕوویان له‌سه‌رۆك بارزانى و پارتییه و ده‌یانه‌وێت ئه‌م حیزبه نه تهوهییه لاوازبكه‌ن”.
گوتیشی: “بهحیكهمهتى سه‌رۆك بارزانى و سه‌ركردایه‌تى پارتى ئه‌م حیزبه هه‌میشه به‌هێز ده‌بێت و بهپَوه ده‌وستێت و هیچ كات نانه‌وێت، خه‌ڵكى تێكۆشه رو قوربانى ده‌رى كوردستان ئه‌و ڕاستییه باش ده‌زانن بۆیه پشت ئه‌ستوور به‌و ڕاستیانه، دڵنیاین پارتى به‌حیزبى یه‌كه‌م و به‌هێزه‌وه ده‌چێته‌وه به‌غدا و به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ده‌ست هێنانى مافه‌كانى گه‌لى كورد، ده‌بێت هه‌موان ئه‌وه‌بزانن هه‌ركات بوونى پارتى له‌به‌غدا كه‌م یان لاوازبێت ئه‌وه مافه كانى گه‌لى كورد ده‌كه‌وێته خهتهروه”.

