وهزارهتی شارهوانی ههرێمی كوردستان ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تیایدا هاتووه، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، ڕەزامەندیی نیشاندا لەسەر گواستنەوەی شوێنی دابەشكردنی زەویی فەرمانبەرانی عەنكاوە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی عەنكاوە بۆ سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و دیاریكردنی زۆنێكی تایبەت كریستیانەكان لە نەخشەی كەرتی بۆ پاراستنی تایبەتمەندیی پێكهاتەی كریستیان.
ئهوهش خراوهته ڕوو، بەهۆی سنوورداریی ڕووبەری زەوی لە سنووری شارەوانیی عەنکاوە و نەبوونی زەویی پێویست بۆ فەرمانبەرانی عەنكاوە و هەروەها پاراستنی تایبەتمەندیی پێكهاتەی كریستیان لە هەولێر، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیی نیشاندا لەسەر گواستنەوەی شوێنی پێدانی زەویی (1279) فەرمانبەر لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی عەنكاوە بۆ سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و پێدانی زەویی لەگەڵ فەرمانبەرانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و هاوكات دیاریكردنی زۆنێكی دیاریكراو و تایبەت لە نەخشەی كەرتی بۆ فەرمانبەرانی عەنكاوە بەمەبەستی پاراستنی تایبەتمەندی پێكهاتەی كریستیان.
ئاماژه بۆ ئهوهش كراوه، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێری ڕاسپارد بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست.

