zagros news agency

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە سەبارەت بە ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو

 

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە رووداوێکی كوشتن له ناوبازاڕی شاری هەولێر ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

پاش لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بەدواداچوونێکی چڕ، دەرکەوت کە لەسەر کێشەیەکی کۆنی نێوانیان، کە بکوژ دانی پێدا ناوە، گوایە کەسی کوژراو مۆبایلی بکوژی هاک کردووە و کۆمەڵێک وێنەی بردووە، بۆیە شەوی ڕابردوو بکوژ بە ناوی (آ. ھ. ح) بە چەکێکی جۆری دەمانچە هاوڕێکەی بە ناوی (ی. د. ع) دەکوژێت، بەڵام لە هەمان کاتی ڕووداوەکەدا تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتباری بکوژیان دەستگیر کرد و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

 

#ڕاگەیاندنی_بەڕێوەبەەرایەتی_پۆلیسی_پارێزگای_هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی سەردانی ناوشاری دهۆك دەكات

سەڵاح

عێراق سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ کێلگە نەوتییەکان دادەنێت

سەڵاح

جامی یۆرۆ.. هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و سویسرا بە خاڵێک ڕازیبوون

یاسین