zagros news agency

محەممەد ڕەمەزان لەنێوان گۆرانی نوێ و فیلمدا

ئەستێرەی دیاری میسری، محەممەد ڕەمەزان، خۆی بۆ دوو کاری هونەریی نوێ ئامادە دەکات. لە بواری موزیکدا، ڕیکلامی بۆ نوێترین بەرهەمی خۆی کردووە کە گۆرانییەکە بە ناوی “وەلا لەیلە” و بە هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندی جیهانی ئیمانبێک تۆماری کردووە و بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە بە فەرمی بڵاو بکرێتەوە. 

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕەمەزان بەم دواییانە ئاهەنگێکی گەورەی لە دوبەی ساز کرد کە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا. 

لە بواری سینەماشدا، چاوەڕێی نمایشکردنی نوێترین فیلمی خۆیەتی بە ناوی “ئەسەد”. فیلمەکە چیرۆکێکی کۆمەڵایەتی و ڕۆمانسی دەگێڕێتەوە کە تێکەڵ بە ئاکشن و هەستبزوێنی کراوە. تیشک دەخاتە سەر کێشەی جیاکاریی ڕەگەزی و مامەڵەی نادادپەروەرانە لەنێو کۆمەڵگادا لە سەردەمێکی مێژوویی دیاریکراودا. 

فیلمەکە لە دەرهێنانی محەممەد دیابە و لە نووسینی خۆی و شیرین دیاب و خالید دیابە، کۆمەڵێک ئەستێرەی دیاری وەک ڕەزان جەمالی لوبنانی، ماجد ئەلکەدوانی، عەلی قاسم، و ئەحمەد داش بەشدارییان تێدا کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و فیدراسیۆنی جیهانیی کورد پرسی هەماهەنگی کولتووریان تاوتوێ کرد

ART

ویتنی لیڤیت: گەشتێک لە تەلەفزیۆنی ریالتییەوە بۆ برۆدوەی دەکات

ART

کازم ساھیر بە گۆرانییەک دەگەڕێتەوە سەر زاراوەی عێراقی

ART