zagros news agency

وادەی پەخشکردنی ئەڵقەی دووەمی زنجیرەی “IT: Welcome to Derry” پێشخرا

دوای سەرکەوتنە گەورەکەی ئەڵقەی یەکەمی، تۆڕی HBO Max بڕیاریدا وادەی پەخشکردنی ئەڵقەی دووەمی زنجیرەی ترسناکی نوێی “IT: Welcome to Derry” پێشبخات، بۆ ئەوەی لەگەڵ جەژنی هالۆویندا بگونجێت. 

بڕیارە ئەڵقەی دووەمی زنجیرەکە رۆژی هەینی، 31ـی تشرینی یەکەم، کاتژمێر 12ـی شەو بە کاتی زەریای هادی و 3ـی بەیانی بە کاتی رۆژهەڵاتی ئەمریکا نمایش بکرێت. ئەڵقەی سێیەمیش وەک خۆی لە رۆژی یەکشەممە، 2ـی تشرینی دووەم پەخش دەکرێت. 

زنجیرەکە لە هەشت ئەڵقە پێکدێت و تاوەکو 14ـی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت. 

ئەم زنجیرەیە لە رۆمانی ITـی نووسەری بەناوبانگ ستیڤن کینگ وەرگیراوە و درێژکراوەی فیلمەکانی ITـە کە لەلایەن ئاندی موشێتییەوە دەرهێنراون. 

ئاندی موشێتی خۆی دەرهێنانی بۆ ژمارەیەک لە ئەڵقەکانی ئەم زنجیرەیە کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی هەوادارانی چاوەڕوانییەکی زۆریان لێی هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆچی دوایی براد ئارنۆڵد دەنگی گرووپی “3 “Doors Down

ART

پارێزگارى هەولێر پێشوازیی لە سەرۆکى سەندیکاى رۆژنامەنووسانى یەکێتى ئەوروپا کرد

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART