zagros news agency

ئه‌عره‌جی: رێگە نادەین لە خاکی عێراقەوە هێرشبکرێتەسەر وڵاتانی دراوسێ

 

راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق جەخت لەوەدەکاتەوە، رێگەنادەن لەخاکی عێراقەوە هێرشبکرێتەسەر وڵاتانی دراوسێ.

قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا،  رایگەیاند، هەماهەنگییەکانی پاریس و بەغدا لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوامە، عێراق هەرگیز رێگە نادات خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت.

ئەعرەجی ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق سوورە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا و جێبەجێکردنی سەرجەم ئەو بەندانەی لە رێککەوتنی ستراتیژی هەردوولادا هاتووە.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، گوتیشی، عێراق چیتر قبوڵ ناکات خاکەکەی بۆ یەکلایکردنەوەی ململانێ هەرێمییەکان بەکاربهێنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا ده‌یه‌وێ به‌بێ ئیسرائیل گفتوگۆ لەگەڵ حەماسدا بكات

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. بایرن گۆڵبارانی دینامۆ زگرێب کرد و بە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو شکستی پێهێنا

یاسین

رۆژێک پشوو راگەیندرا

یاسین