تیروپشکی قۆناغی دووەمی جامی عێراق ڕاکێشرا بە بەشداری 20 یانە،کە لە 7/8ـی ئەم مانگە یاریەکانی بەڕێوەدەچن سەبارەت بە کات و شوێنی یاریەکان لە یەک هەفتە پێش یاریەکان دیاری دەکرن و لێژنەیەکی تایبەتی ڕێکاری تۆپی پێی عێراق سەردانی یاریگاکان دەکەن بۆ دڵنیا بوونەوە لە کوالێتی یاریگان بۆ بەڕێوەچوونی یاریەکان تێیدا.
سێ یانەی کوردستانی لەو قۆناغەدا ئاڵەنگاری دەکەن و لە ئەنجامی تیروپشکەکەدا یانەی هەولێر ڕووبەڕووی یانەی ناسڕیە دەبێتەوە
یانەی دهۆکیش ڕووبەڕڕووی یانەی حوسێن دەبێتەوە،کە لە خولی نایابی عێراق یاری دەکات
هەرچی یانەی نەورۆزیشە بۆ یەکلایی کردنەوەی بلیتی قۆناغی داهاتووی جامەکە ڕووبەڕووی یانەی بەحری دەبێتەوە.
سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەچوونی یاریەکان تەنها بەیەک یاری یانەی قۆناغی داهاتوو یەکلایی دەکرێتەوە و لەکاتی یەکسان بوونی یاریەکە ڕاستەوخۆ یاریەکە دەچێتەوە لێدانی یەکلاییکەرەوە لە لە خاڵی سزا.
“سەرکار ڕێبوار”

