وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بە مەبەستی ئاسانکاریی لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژارددنی شەشەمین خولی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریانداوە، لە 6ی مانگەوە، واتە لە پێنجشەممەوە ئەو ناوەندانەی دەبنە بنکەی دەنگدان دەدرێنە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەوام تێیاندا ڕادەگیرێت، هەربۆیە لە پێنجشەممەوە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە.
وەزارەت ئاماژەی بەوەشداوە، پشووەکە تەواوی خوێندنگە حکومیی و ناحکومیی و نێوەدەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامیشەوە لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕۆژێک دوای هەڵبژاردن و لە 12ی مانگ کە دەکاتە چوارشەممەی هەفتەی دواتر دەوامی ئاسایی دەستپێدەکاتەوە، ئەو ناوەندانەشی بنکەی دەنگدان بوون دەتوانن وانەی یەکەم نەخوێنن و ئامەدەسازیی بکەن لە وانەی دووهەمەوە دەستپێبکەن.

