zagros news agency

ئەحمەد تورک: پڕۆسەی ئاشتی دەبێت وەک پڕۆژەی دیموکراسیی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست سەیر بکرێت

ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری کورد و سەرۆک شارەوانیی دوورخراوەی ماردین، ڕایگەیاند پڕۆسەی ئاشتی نابێت تەنیا وەک چەکدانانی پەکەکە سەیر بکرێت، بەڵکو دەبێت وەک پڕۆژەی دیموکراسیی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ببینرێت.
تورک لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “سەباح” کە نزیکە لە دەسەڵاتی تورکیا، گوتی زۆرینەی کۆمەڵگە پشتیوانیی پڕۆسەی ئاشتی دەکات، بەڵام هەندێک لایەنی نەتەوەپەرستی تورک هەن کە دژایەتیی مافەکانی کورد و پڕۆسەی ئاشتی دەکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە لە نێو لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکاندا، ئۆزگور ئۆزەل و عەلی باباجان و ئەحمەد داودئۆغڵو پشتیوانیی پڕۆسەکە دەکەن، بەڵام جەماوەری پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) دژایەتیی دەکات.
تورک جەختی لەوە کردەوە کە پرسی کورد پرسی سەد ساڵەیە و تەنیا سەرۆکێک کە دەسەڵاتی هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتی بە دەستەوە بێت، دەتوانێت سەرکەوتوو بێت، و لەم ڕووەوە ڕۆڵی ئەردۆغان بە گرنگ وەسف کرد.
لە کۆتاییدا، ئەحمەد تورک دووپاتی کردەوە کە پڕۆسەی ئاشتی دەبێت وەک پڕۆژەی دیموکراسیی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست سەیر بکرێت، نەک تەنیا وەک چەکدانانی پەکەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر … قۆناغى دەیەم له‌ ڕێگەپێدانى دروستکردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان کرا

سەڵاح

پڕۆژەی هێلی گه‌رمی دەستەی دەستپاکی ڕاگەیەنرا

سەڵاح

مان سیتی گرێبەستە مێژووییەکەی ڕاگەیاند

یاسین