zagros news agency

هۆکاری چاوکزی لە منداڵاندا بۆچی دەگەڕێتەوە؟

دەربارەی هۆکارەکانی تووشبوون بە چاوکزی لە منداڵاندا، کۆمەڵەی پزیشکانی چاوی ئەڵمانی روونیکردەوە کە چاوکزی زیاتر هۆکارەکەی بۆماوەییە، ئەمە جگە لە خووی هەڵەی شێوازی ژیانی وەک زۆر تەماشاکردنی تەلەفیزۆن و شاشەکان.

بەپێی هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی”العین” بۆ ئەوەی رێگری بکرێت کەمنداڵان تووشی چاوکزی نەبن، پێویستە ژمارەی کاتژمێرەکانی دانیشتن لەبەردەم شاشەدا کەم بکرێنەوە و رۆژانە تیشکی خۆری بەربکەوێت کە نابێت لە دوو کاتژمێر کەمتر بێت.

کۆمەڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە چاوکزی لە منداڵاندا دەتوانرێت لەرێگەی چاوکردنی چاویلکەی پزیشکی یان قەترەی چاو چارەسەر بکرێت، هۆشداریشی داوە چارەسەرنەکردنی چاوکزی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەک ئاوی سپی چاو، گلوکۆما، دابڕانی تۆڕی چاو و تێکچوونی ماسووکلەکانی کە بە macular degeneration ناودەبرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم نیشانانە دەریدەخات منداڵەكەت شەقیقەی هەیە

lana

سوودەكانی پشكنینی پێشوەختەی شێرپەنجە

lana

پێنج خواردنی دەوڵەمەند بە پۆتاسیۆم یارمەتی تەندروستی دڵ دەدەن

lana