zagros news agency

پێرێز لە کارەکانی ئەڵۆنسۆ ڕازی نییە

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا دەربارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید چەند بابەتێکی نوێی خستۆتە ڕوو،بەتایبەت کار کردنی چابی ئەڵۆنسۆ،کە تیایدا ئاماژەی بەوەداوە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە کارەکانی ئەڵۆنسۆ ڕازی نییە و بەرە بەرە متمانەی بەو ڕاهێنەرە نامێنێـت.

 

بەگوێرەی قسەکانی سپۆرت پێرێز بۆی دەرکەوتووە ئەڵۆنسۆ ناتوانێت زاڵ بێت بەسەر هەندێک لەیاریزانەکانی تیپەکە و توانای تەواوی نییە و ڕێکخـستنی ژووری جل گۆڕین لەیانەی ڕیاڵ مەدرید وە ئەم بابەتەش دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر لیڤەرپوڵ بەتەواوی زەق بۆتەوە.

 

 

سپۆرت لەڕاپۆرتەکەدا دەربارەی توانای جەستەیی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید نووسیویەتی
یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید لەڕووی توانای جەستەیی زۆر خراپن و تەنها لەیاری کلاسیکۆ خۆیان ماندوو کردوە،ڕەنگە لەداهاتوودا ڕاهێنەرەکەی ڕیاڵ مەدرید چابی ئەڵۆنسۆ لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 5

hakar herki

ئەنچێلۆتی و ڕیاڵ مەدرید دەبێتە کێشەیان

یاسین

سەرسوڕمان سەبارەت بە ڕێژەی بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید لە غیابی ڤینیسیۆس

یاسین