تۆپی پێی تورکیا کەوتۆتە نێو ئاڵۆزی و قەیرانێکی گەورەوە ئەمەش بەهۆی گرەو کردنی یاریزانانی یانەکانی خولەکانی وڵاتەکە،کە تەنانەت یایزانی یانە گەورەکانی وەک بێشکتاش و گەلاتەسەرای لەو بابەتە تێوەگلاون و بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە خولی پلە دوو و پلە سێی وڵاتە ڕاگیران.
بەپێی ڕاگەیاندنی فیدرسیۆنی تۆپی پێی تورکیا زیاتر لە هەزار یاریزان ناویان هەیە لە هەژماری گرەو کردن و تۆمەتبارن بەو دۆسیە و سزای یاسایی هەموویان دەدرێت و بەشێکی یانەکانی تورکیا ڕاگەیاندن و بەیاننامەیان بڵاو کردۆتەوە سەبارەت بەو بابەتە و پشتگیری خۆیان بۆ سەرەوەری یاسا لە تورکیا دەربڕیوە.
ئەم بابەتە بەجۆرێک هەستیارە کار دەکاتە سەر ئابووری یانەکان و بازاڕی گواستنەوە و گرێبەستی کۆمپانیاکانیش گۆڕانکاری تێدا دروست دەبێت،بەتایبەت لەگەڵ ناو هێنانی یاریزانانی یانەکانی خولی سوپەری تورکی،کە ڕەنگە یانەکانیش تووشی سزای قورس ببنەوە بەهۆی ئەم بابەتەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

