zagros news agency

مەسرور بارزانی ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی پیرۆز كرد

 

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییناكه‌یه‌:

 

لە ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەم و هیوای پێشکەوتن و  گەشەسەندنی زیاتری بۆ دەخوازم.

سلێمانی وەکوو شارێکی گرنگ و ناوەندێکی دیاریی ڕۆشنبیریی و ئەدەبی و خاوەن مێژوویەکی پر لە سەروەریی لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا ، شایستەی خزمەتگوزاریی زیاترە و دڵنیایی دەدەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان،بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و گشت شار و ناوچەکانی کوردستان .

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌وه‌كاله‌ت كۆبووه‌وه‌

یاسین

رامبۆ دەگەڕێتەوە

ART

یه‌مه‌ن… بەندەری نەوتی راس عیسا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ وێران كرا

سەڵاح