zagros news agency

ئامۆریم؛ بەهیچ شێوەیەک نامەوێت ڕاشفۆرد ببیـنـمەوە

کۆمەڵێک پێشهاتی نوێ دەکەوێتە بەردەم نوێکردنەوەی گرێبەستی مارکۆس ڕاشفۆرد و بارسێلۆنا سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوان ئەو یاریزانە و یانە کەتەلۆنیەکە ئەمەش بەهۆی چەن قسەیەکی نوێی ڕۆبن ئامۆریمی ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد سەبارەت بە گەڕانەوەی ڕاشفۆرد بۆ مان یونایتد لەوەرزی داهاتوودا،کە قسەکانی ئامۆریم دەبنە خاڵێکی گرنگ بۆ ئاسانکاری گرێبەستی ڕاشفۆرد و بارسێلۆنا لەکاتی ویستی بارسا بۆ کڕینەوەی ڕاشفۆرد.

 

بەگوێرەی دەیلی مەیلی بەریتانی بێت ڕۆبن ئامۆریم بە کارگێڕی مانچێستەر یونایتدی وتووە بە هیچ شێوەیەک نامەوێت ڕاشفۆرد لە مان یونایتد ببینمەوە،کە ئەم قسانەش دەبنە هۆکارێکی گرنگ تاکو ڕاشفۆرد لەگەڵ بارسێلۆنا بەردەوام بێت و بارسێلۆناش یاریزانەکە بکڕێتەوە بەبێ هەبوونی هیچ بەربەستێک لەداهاتوودا.

 

گرێبەستی ڕاشفۆرد بۆ ماوەی یەک وەرزە لەگەڵ بارسێلۆنا بە شێوەی خواستن لەگەڵ ئەوەشدا بارسێلۆنا دەتوانێت یاریزانەکە بەشێوەی هەمیشەیی بکڕێتەوە بەو بڕە پارەیەی لە گرێبەستەکە دیاری کراوە
ڕاشفۆرد ئەم وەرزە نموونەیی لەگەڵ بارسێلۆنا و لەکۆی 16 یاری بەشداری 16 گۆڵی کردوە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

فلیک : کەسێکی گرنگمان لەدەستدا

یاسین

سێ ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید گەڕانەوە

یاسین

ڕۆناڵدۆ : هەست بە شانازییەکی گەورە دەکەم

یاسین