zagros news agency

ئەلۆنسۆ:یارییەکی قورس چاوەرێمان دەکات

 

چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، یاریزانەکانی لە بارودۆخێکی باشدان و یارییەکی قورسیان بەرامبەر ئێلچی لەبەردەمدایە چونکە سەرجەم یارییەکانی دەرەویە یاریگای خۆت ئاسان نابێت.

ئەلۆنسۆ وتی، دەبێت لەڕووی دەرونیەوە بەهێز و هاوسەنگ بین و ئارام بگرین لە کاتی کێشەکاندا، بە یاریزانەکانم وتوە کە چیمان دەوێت پێشکەشی بکەین لە یاریگادا و دەبێت لە یاریگادا پلانەکانمان جێبەجێ بکەین.

وتیشی، کێشەکانی مباپی بە کۆمەڵن بەتایبەت کە لە چەند یاریی رابردوودا لێدانی کەمی هەبووە بۆ گۆڵ، شیکاریمان بۆ کردووە و چارەسەری دەکەین، تیبۆ کۆرتواش هەموو کاتێک سەرسوهێنەرە و لە یاریگادا کاری گەورە ئەنجامدەدات.

لە وەلامی پرسیاری ئەو رەخنانەی کە لێی دەگیرێن، ئەلۆنسۆ دەڵێت، ئێمە دەزانین لەکوێین و لە چ یانەیەک کاردەکەین، لە داواکاری هاندەرانیش تێدەگەم و بە هێمنی مامەڵە لەگەڵ ئەو بارودۆخە دەکەین، هەست بە دلخۆشی دەکەین و ئامادەین بۆ یارییەکانی خولی ئیسپانیا و چامپیۆنز لیگ.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئینتەرمیلان نزیکە لەوەی قەیرانەکانی تێپەڕێنێ

یاسین

دێمبلی بەرپرسانی پاریس سانجێرمان شۆک دەکات

یاسین

فەرمی.. مانوێل نۆیەر بە یەکجاری دوورکەوتەوە

یاسین