zagros news agency

کێت وینسڵێت چیرۆکێکی شەرمهێنەر لەگەڵ شا چارڵز دەگێڕێتەوە

کێت وینسڵێت، ئەستێرەی سینەمایی بەریتانی تەمەن ٥٠ ساڵ، پەردەی لەسەر رووداوێکی شەرمهێنەر لادا کە ٣٠ ساڵ بەر لە ئێستا و لە کاتی یەکەم دیداریدا لەگەڵ شا چارڵز -شازادەی ئەوکات- روویداوە.

ویسنڵێت دەڵێت، لە ساڵی ١٩٩٥ لە کاتی نمایشکردنی فیلمی “Sense and Sensibility” کە ئەوکات تەمەنی تەنیا ٢٠ ساڵ بووە، جلێکی دانتێلی رەشی تەنکی لەبەردا بووە. کاتێک زانیویەتی دەبێت رووبەڕوو لەگەڵ شا چارڵز بوەستێت، تووشی شڵەژان بووە و لەناکاو هەستی کردووە جلەکەی جەستەی بەدیار دەخات.

ئەکتەرەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی ئەوەی پاڵتۆیەکی لەبەردا بووە، توانیویەتی بەخێرایی خۆی بپۆشێت و دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Deadpool & Wolverine” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART

لە هەولێر پێشانگەی تایبەتی لانە پێشڕەو کرایەوە

ART