لە نوێترین بڕیاری لێژنەی ڕێکاری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری سزادانی یانەی چوارقوڕنەیاندا ئەمەش بەهۆی دروست بوونی پشێوی لە یاری نێوان چوارقوڕنە و زاخۆ لە گەڕی چوارەمی خولی نایابی کوردستان،کە لەدوای کۆتایی هاتنی یاریەکە شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان هاندەرانی چوارقوڕنە و ستافی بەڕێوەردنی یانەی زاخۆ دروست بوو.
بەپێی بڕیارەکەی لێژنەی ڕێکاری یانەی چوارقوڕنە بەپێبژاردنی 500000 پێنج سەد هەزار دینار سزا درا،جگە لەوەش دوو کەسی نێو یانەی زاخۆش تووشی سزای ڕاگرتن بوونەوە،کە سەرپەرشتیاری یانەکە و یاریدەدەری ڕاهێنەری زاخۆن.
بەپێی سزاکەی لێژنەی ڕێکاری بێت (سەردار عومەر) یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی زاخۆ بۆ 3 یاری سڕ کراوە و (نەدیار عەلی) سەرپەرشتیاری یانەی زاخۆش بۆ 4 یاری سڕ کرا،کە ئەم بڕیارانە لە گەڕی داهاتووی خولەکەوە جێبەجێ دەکرێن
وە لەکۆتاییشدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سوپاسی پۆلیس و ئاساییشی یاریگای کرد بۆ زوو کۆنتڕۆڵ کردنی پشێویەکان.
“سەرکار ڕێبوار”

