zagros news agency

پرۆژەی (خزمەتی هەواڵ)ی میدیاو زانیاری ناسێندرا

ئێواره‌ی رۆژی دووشەممه، لە هەولێر، فەرمانگەی میدیاو زانیاری پرۆژەی (خزمەتی هەواڵ) راگەیاند.

پڕۆژەکە به‌ ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، و  د.جوتیارعادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆو ئەکادیمست و میدیاکاران راگەیێندرا.

 

لەو دیدارەدا وێرای خستنە رووی چالاکییەکانی فەرمانگە، وتاری سەرۆکی فەرمانگەی میدیاو زانیاری پێشکەشکراو جەخت لەسەر سیاسەت و شەفافیەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان بە تایبەت لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان خرایە روو. 

ئەوەش خرایەڕوو کە ئامانجی پرۆژە خزمەتگوزارییە گشتی و تەکنۆلۆژیە، زیاتر خستنە رووی شەفافیەت و ژمارەو داتاکانی بەرنامەی حکومەتە لە رێگەی میدیاو زانیاری، ئەوەش لە خۆیدا پێگەی هەرێمی کوردستان لە نێوەندە نێودەوڵەتییەکان بەرز دەکاتەوە.

ئەم خزمەتگوزارییە بۆ یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی کۆمپانیای “مێتا” دیزاینکراوە، پلاتفۆرمێکی پەیوەندیی ڕاستەوخۆیە بەمەبەستی پێدانی نوێترین زانیاری و داتای فەرمی بە ڕۆژنامەنووسان، دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن، ئەکادیمیست و توێژەران.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێز لە نووسەری کۆچکردوو محەممەد مەلا شێخ مستەفا زراری دەگیرێت

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Moana” لە سینەکاندا

ART

سیمیناری “رێنمایی پراكتیكی بۆ دۆزینەوەی هەلی كار” بەڕێوەچوو

ART