zagros news agency

ئەندۆنیزیا نەوتکێشێکی ئێرانی دەخاتە زیادکردنەوە

 

نووسینگەی داواکاری گشتیی ئەندۆنیزیا ڕایگەیاندووە کەشتییەک بە ئاڵای ئێرانەوە بە ناوی “ئارمان ١١٤” کە دوو ساڵ و نیو لەمەوبەر لە کاتی گواستنەوەیەکی نایاسایی نەوت لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی‌ تر دەستی بەسەردا گیرابوو، ئێستا دەخرێتە فرۆشتنی زیادکردنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بڵاوکراوەی جاکارتا گلۆب، بەرپرسێکی ئەندۆنیزیا ئەوەیشی گوتووە کە زیادکردنەوەی ئۆنلاینی ئەم نەوتکێشە لەژێر دەسەڵاتی دادگای ناوچەی باتامدا بەڕێوە دەچێت و ئەم کارە هەوڵێکە بۆ ڕادەستکردنی ئەم نەوتکێشە و باری ناوکەی، کە هەردووکیان پێکەوە وەک یەک پاکێج دەفرۆشرێن. نرخی دەستپێکی ئەم زیادکردنەوە ئۆنلاینە نزیکەی ٧٠ ملیۆن دۆلار بۆ کەشتییەکە و باری ناوکەی ڕاگەیەندراوە. باری ئەم کەشتییە بە نزیکەی ١.٢٤ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی سووک خەمڵێنراوە.
ئەم کەشتییە سێسەد هەزار تەنەییەی کە لە ساڵی ١٩٩٧ لە کۆریای باشوور دروست کراوە، لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لەژێر ئاڵای ئێراندا چالاکیی کردووە. خاوەنەکەیشی وەک کۆمپانیایەک کە لە پەنەما تۆمار کراوە، ناوی هاتووە. بەرپرسانی ئەندۆنیزیا زیاتر لە دوو ساڵ لەمەوبەر ئەم کەشتییەیان لە پاڵ نەوتکێشێکی تردا دەستنیشان کرد. بە گوتەی ئەوان، پشکنینەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان نیشانی دابوو کە خەتەکانێک لە نێوان دوو نەوتکێشەکەدا دانرابوون. ئەوان هەروەها نەوتکێشی ئارمان ١١٤یان بە دروستکردنی پیسبوون لە ڕێگەی هەبوونی دزەکردن لە پرۆسەی گواستنەوەی نەوتدا تۆمەتبار کرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم کەشتییانە ئاماژەکانی سیستەمی خۆناساندنی ئۆتۆماتیکیی خۆیان ساختە کردبوو و تەنانەت دوای ناسینەوەشیان، هەوڵیان دا بۆ هەڵاتن. نەوتکێشە دووەمەکە، کە ناوی S Tinosی نیشان دەدا، لە ڕاستیدا ناسنامەیەکی ساختەی هەبوو، چونکە کەشتییەک بە هەمان ناسنامە لە ساڵی ٢٠١٨دا لەکار خرابوو. لەو کاتەدا، نەوتکێشی ئارمان ١١٤یش هەوڵی هەڵاتنی دا، بەڵام کاتێک چووە ناو ئاوەکانی مالیزیاوە دەستگیر کرا. ئەم کەشتییە گەڕێنرایەوە بۆ ئەندۆنیزیا.
دوای دادگاییکردنی کەسەکان، لەوانە کەسێک کە بانگەشەی دەکرد تەنها پاسەوانێکی ئەمنیی ناو کەشتییەکە بووە، دادگا فەرمانی دا کە کەشتییەکە و باری ناوکەی دەستی بەسەردا بگیرێت و ئێستا ڕێگە بۆ زیادکردنەوە ئاسان کراوە. فرۆشتنی ئەم نەوتکێشە بۆ ڕۆژی ٢ی کانوونی یەکەم پلانی بۆ دانراوە. ئارمان ١١٤ لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاشەوە سزا درابوو. ئەمریکا ئەم کەشتییەی بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی نایاسایی گواستنەوە لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی تر بۆ پشتگیریکردنی فرۆشتنی نەوتی ئێرانەوە بەستەوە. لە هەمان کاتدا، بەرپرسانی حکوومەتی ئێران لە تەممووزی ٢٠٢٣دا خاوەندارێتیی نەوتی ئەم کەشتییەیان ڕەت کردەوە. کۆماری ئیسلامی لەو کاتەدا بێ پێشکەشکردنی وردەکاری دەربارەی خاوەندارێتیی نەوتی باری کەشتییەکە بانگەشەی کردبوو کە ڕاپۆرتە هەواڵییەکان لەم بوارەدا “هیچ بڕوایەکیان نییە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیران تۆرێس جارێکی تر یانەیەکی پرێمەلیگ ڕەتدەکاتەوە

یاسین

هه‌وڵی دابه‌زاندنی نرخی دۆلار ده‌درێت

یاسین

ئەلجەزیرە سکاڵا لە دژی ئیسرائیل تۆمار دەکات

یاسین