پارێزه‌رێكی راوێژكار ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئامانجی پشت هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر روون و ئاشكرایه ده‌یانه‌وێت كوردستان ببنه‌وه بۆ قۆناغی تاریكستانی و دواكه‌وتوویی و له‌پێگه‌ی ئابووری و ئارامی بده‌ن تا له‌و رێگایه‌وه نیازی خراپیان بێته‌دی.
پارێزه‌وری راویژكار كارزان هه‌ناره‌یی، بۆ زاگرۆس گوتی: “ئەم ھێرشە دژی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییە گشتییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانە، هەروەها ھەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵات و بۆیه هه‌رچی زووه ده‌بێت بكه‌رانی ئه‌م رووداوه ئاشكرا بكرێن چونكه ئه‌وه چه‌نده‌مین جاره دووباره ده‌بێته‌وه و ئامانجی هێرشه‌كان روون و ئاشكرایه ده‌یانه‌وێت كوردستان له‌رووی ئابوورییه‌وه لاواز بكه‌ن”.
راشی گه‌یاند: ئەرک و بەرپرسیاریەتیی حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه پێویستە بە زووترین کات ھەوڵی جددی بدەن و ڕێکاری پێویست و کاریگەر بگرنە بەر بۆ لێپێچینەوە و سزادانی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە و ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی و ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌مه‌ریكا سیسته‌می دژه موشه‌ك له كوردستان چالاك بكات.
درەنگانی شەوی چوارشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2025یش، بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەکە و هەناردەی گاز بۆ سەرجەم وێستگەکانی کارەبا ڕاگیران.

