zagros news agency

وشکەساڵی و کاریگەرییەکەی لەسەر بەرهەمی گەنم لە ئێران

 

بەهۆی وشکەساڵییەوە، بەرهەمهێنانی گەنم لە ئێران لە ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی ٣٠% کەمیکردووە. ئاژانسی هەواڵیی میهر ڕای گەیاند کە نزیکەی ٨٠%ی گەنمی دێمەکاری ئێران زیانی بەرکەوتووە و بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی بەنداوەکانیشەوە، گەنمی بەراو مەترسیی لەسەرە.
وشکەساڵی لە ئێران بەردەوامە و ئەم وڵاتە بۆ ماوەی شەشەمین ساڵە ڕووبەڕووی وشکەساڵییەکی سەخت بووەتەوە. بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی کەشناسیی ئێران، لە سەرەتای وەرزی پاییزەوە تا ئێستا، ڕێژەی بارانبارین لەو وڵاتەدا بە ڕێژەی ٨٩% کەمیکردووە بە بەراورد بە تێکڕای درێژماوەی ساڵانی پێشوو، ئەمەش وای کردووە ئەم پاییزە بە وشکترین وەرزی پاییز لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا دابنرێت. کشتوکاڵ نزیکەی ٨٨%ی کۆی ئاوی وڵات بەکار دەهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دادوەریی عێراق داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکات ڕێگری لە هەر دەستوەردانێکی دەرەکی بکەن لە دیاریکردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران

سەڵاح

‎نرخی زێڕ و زیو لە بازاڕەکانی جیهان و ناوخۆدا

گوران

بەرشەلۆنە ئەستێرەیەکی لەدەستدا

یاسین