zagros news agency

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەکات

 

ئەمڕۆ سێشەممە 12/2 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کریستۆفەر بۆوم، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کرد.

 

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.

 

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا تاووتوێ کرا. لەبارەی هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمیش، سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە ئێستا هەلومەرجێکی نوێ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ هاتووەتە ئاراوە و پێویستە لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بێت.

 

سەرکۆنەکردنی هێرشی تیرۆریستی سەر کێڵگەی کۆرمۆر و دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، هەروەها دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

شاره‌زایه‌كی بواری سه‌ربازی: قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات ئه‌وه‌ی گرنگه‌ گونده‌كان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه‌

دڵشاد

تەرمی ئافرەتێك لە زێی گەورە دۆزرایەوە

گوران

پێش جه‌ژن دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێ كۆتایی دێت

سەڵاح