zagros news agency

سەلاح لە مامەڵەی لیڤەرپوڵ نیگەرانە و بیر لە جێهێشتنی یانەکە دەکاتەوە

دوای کۆمەڵێک ئەنجامی خراپ ئارن سڵۆتی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ بڕیارێکی سەیری دەرکرد بۆ یاری بەرامبەر وێستهام ئەویش یەدەگ بوونی موحمەد سەڵاحی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ،کە ئەو یەدەگ کردنەی سەڵاح مشتومڕێکی زۆری خستە نێو یانەکە و هاندەرانی یانەکە تەنانەت گەیشتە حاڵەتی توڕە بوونی سەڵاح و یاریزانەکە لەو بڕیارە ناڕازی بووە.

 

سەڵاح پێش یاریەکەی وێستهام پێیان ڕاگەیاند بوو یەدەگە ئەویش لەکاتی تێپەڕ بوونی بە ڕێوڕەوی ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران چەند قسەیەکی سەیری کرد بوو،کە گوت بووی؛ناتوانم هیچ قسەیەک بکەم چونکە هەر قسەیەک بکەم دەبێتە کێشەیەکی گەورە بۆیە بێدەنگ دەبم.

 

سەڵاح ئەم وەرزە لەگەڵ لیڤەرپوڵ ئاستی زۆر دابزیوە لەچاو وەرزەکانی پێشتر و لەکۆی 13 یاری لە پریمەرلیگ 2 ئەسیستی هەیە و 4 گۆڵی تۆمار کردوە،کە یەکیان بە پێناڵتی بووە،لە ڕووی کاریگەریشەوە بەسەر تیپ ئەم وەرزە سەڵاح زۆر کاریگەری نەبووە و ئەمەش سەرەکیترین هۆکار بوو بۆ ئەوەی ئارن سڵۆتی ڕاهێنەر بیخاتە سەر کورسی یەدەگ

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول و تۆتنهام سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

یاسین

فەرمی.. مانوێل نۆیەر بە یەکجاری دوورکەوتەوە

یاسین

ڤیکتۆر گێوکێریس پەیامێکی گرنگ بۆ هاندەرانی ئارسناڵ دەنێرێت

یاسین