zagros news agency

سبەی یەکەمین بەشی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان دەکرێتەوه

 

سەرچاوەیەک دەڵێت، سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، خۆی ئامادە دەکات بۆ سەردانیکردنی پارێزگای بەسرە لە سبەینێ پێنجشەممەدا، ئەمەش لە چوارچێوەی گەشتێکی فەرمییدا بۆ بەدواداچوونی پڕۆژە ئابووری و گەشەپێدانەکانی پارێزگاکە.

سەرچاوەکە بە شەفەق نیوزی راگەیاند: “سەردانەکەی سوودانی کردنەوەی پڕۆژەی رێگەی بەستنەوەی نێوان بەندەری فاو و رێگەی نێودەوڵەتی سەفوان لەخۆدەگرێت، کە بە تونێلی ژێرئاویدا تێدەپەڕێت بە درێژایی 63 کیلۆمەتر و ئەمەش یەکەمین بەشی پڕۆژەی رێگای گەشەپێدانە.”

سەرچاوەکه گوتیشی: “ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتدایە بۆ خێراکردنی پڕۆسەی گەشەپێدان لە بەسرە و بەستنەوەی بەندەرە سەرەکییەکان بە ناوچەکانی ناوەوە، بەشێوەیەک کە بەشداری بکات لە پشتگیریکردنی چالاکییە ئابوورییەکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییە لۆجستییەکان.”

لە نیسانی ساڵی 2024، عێراق و تورکیا و ئیمارات و قەتەر رێککەوتننامەیەکی چوارلایەنەیان بۆ پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدانی عێراق واژۆ کرد، کە لەژێر چاودێری سوودانی و ئەردۆغان.

ئەم پڕۆژەیە، کە ڕێگەیەکی وشکانی و هێڵێکی شەمەندەفەر بە درێژایی 1,200 کیلۆمەتر لەناو عێراق لەخۆدەگرێت، ئامانجی پتەوکردنی یەکگرتنی ئابووری نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا، زیادکردنی بازرگانی نێودەوڵەتی و ئاسانکاری بۆ جووڵەی کاڵاکانە.

بوودجەی وەبەرهێنانی پڕۆژەکە نزیکەی $17 ملیار دۆلاره کە دابەش بووە بۆ $6.5 ملیار بۆ رێگەی خێرا و $10.5 ملیار بۆ هێڵی شەمەندەفەری کارەبایی و بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەکرێت کە لە ساڵانی 2028 و 2033 و 2050 کۆتاییان دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتووی ئەستێرەیەکی ڕیال مەدرید یانەکەی خستۆتە ژاوە ژاو

یاسین

یه‌مه‌ن… بەندەری نەوتی راس عیسا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ وێران كرا

سەڵاح

CIA هۆشداری دەدات سەبارەت بە OpenAI و ChatGPT

یاسین